سه‌رۆك بارزانى: لە دڵەوە هیوادارم کۆبوونەوەی سەدر و نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی بەرهەمدار بێ

سه‌رۆك بارزانى لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاری نەجەف ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى موقتەدا سەدر و نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حەلبووسی بەرهەمی ئەرێنی دەبێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كان.”

لە تویتێکدا کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31/1/2022، سه‌رۆك بارزانى، له‌ لاپەڕەی تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه‌ و نووسیوویەتی: “لە دڵەوە هیوام هەیە کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حەلبووسی بەرهەمی ئەرێنی دەبێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ئێستا ڕووبه‌ڕووی پرۆسەی سیاسیی عێراق بوونەتەوە”.

Back to top button