وێنه: بهرپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆرستی داعش دهستگیركرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 31-1-2022 ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای موسلَ دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە: ئەو دوو کەسە بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر لە سنووری نەینەوا، دەستگیر کران و یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەرپرسی ئیدارەی کەتیبەی عومەر بن خەتاب بووە و کەسەکەی دیکەش چەکداری دیوانی پۆلیسی داعش بووە.