عێراق و سعودیا كۆدەبنەوە

خواكوڕك

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە، لە بەیاننامەكەدا رایگەیاندووە، شاندێكی عێراقی بەسەرۆكایەتی نزار خەیرولڵا بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی سعودیا دەكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی 3ی 2017 وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، شاندێك بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەردانی سعودیا دەكات، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدبێتەوەو وادەی سەردانی شاندەكەی عێراقیش بۆ سعودیە 12ی ئەو مانگە دەبێت”.

هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكە سەردانی شاندەكە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات دەبێت، پێشتر پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات بەهۆی ئێرانەوە، ئاڵۆزی تێكەوتبوو، سعودیە بەردەوام ئێرانی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە دەستی بەسەر عێراق دا گرتووە، ئەو وڵاتەی لە وڵاتێكی عەرەبی بۆ وڵاتێكی مەزهەبی گۆڕیوە”.

 

 

 

 

Back to top button