چاودێرێکی سیاسی: تەنها دەستپێشخەریەکەی “سەرۆک بارزانی” دەتوانێت عێراق لەو دۆخە رزگار بکات
ئهمڕۆ دووشهممه 31ـی كانوونی دووهمى 2022، سهرۆك بارزانی دهستپێشخهرییهكی نوێی بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی بهردهم پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق و لێكنزیككردنهوهی لایهنهكان خستهڕوو. چاودێرێكی سیاسی يش پێی وایە بەدەمەوە چوونی فراوان هەیە بۆ دەست پێشخەریەكەی سەرۆك بارزانی،ئەمڕۆ لەدەست پێشخەرییەكی سەرۆك بارزانی حەلبووسی و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەدر لە نەجەف كۆبوونەوە.
لهو بارهيهوه، دڵشاد نامیق چاودێری سیاسی، بە دهزگاى میدیايی (خواكوڕكی) ڕاگەیاند:” دەستپێشخەریەكەی سەرۆك بارزانی، دەربازكردنی عێراقە لەو دۆخەی تێدایە،20 ساڵە عێراق نەی توانیوە بكەوێتە سەرپێ خۆی، بەشێكی زۆریشی پێوەندی بەوەیە بەرپرسیار لە عێراقدا دیار نییە هەموو خۆی دەكات بە خاوەنی دەست كەوتەكان كەس خۆی ناكات بەخاوەنی شكستەكان”.
ئهو چاودێره سياسيه، گوتیشی:” ئێستا سەدر و هاوپەیمانەكانی بیرۆكەی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەیان هەیە،ئەوانەشی دەكەونە دەرەوەی هاوپەیمانییە خاوەنی چەكداری میلشیان، كێشە دروست دەكەن وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆی دەبەن،شەڕ زەرەری هەموو پێكهاتەكانی عێراقە،كوردیش ناخوازێت ئەو شەڕە ڕوبدات”.
دڵشاد ناميق، دەشڵێ:” ئێستا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ ئەوەی لایەنەكانی عێراقی ڕازی بكرێن، بڕوای من ئەوەییە سەرۆك بارزانی، گەرەنتیان بۆ وەردەگرێت ئەوانەی دەكەونە دەرەوەی حكوومەت تەسفییە ناكرێن و ڕۆڵیان پێدەدرێت، ڕاپێچی دادگا ناكرێن نموونە مالیكی زۆر لەوە دەترسێت بدرێتە دادگا لە حكومەتی نوێ عێراق”.
زياتر گوتیشی:” سەرۆك بارزانی لەم دەست پێشخەرییەی دەرەجەیەك دەدۆزێتەوە كەس خۆی بە بەشخوراو نەزانێت،حكوومەتێكیشبێت توانای مانەوەی هەبێت بۆ چوارساڵ،نەك وەك حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لە نیوەی تەمەنی حكوومەتەكەی كۆتایی هات، سەرۆك بارزانی دەیەوێت بەرەی حكوومەت فراوانبكرێت و بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لاوازتربكرێت “.
وهك ئهو چاودێره سياسيه باسى لێوه كرد:”لایەنە عێراقییەكان و وڵاتانی دەرەوەش بەرژەوەندیان لەوەییە بەدەم دەستپێشخەریەكەی سەرۆك بارزانییەوە بێن،بەپێ بەرژەوەندییەكانی خۆیان هەنگاو دەنێن،بەكەمترین زیان دەربچن لایەنەكان بەدەم دەستپێشخەرییەكەوە دێن،لایەنەكانی دەرەوەی هاوپەیمانییەكەی پارتی و سەدر و سوننیەكان بۆیان ڕونبووەتەوە ناتوانن بە دەستبادان سەركەون دەبێت پەنا بۆ گفتوگۆی جدی بەرن”.
لە دەستپێشخەریەكەی سەرۆك بارزانی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەیە،بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور تێك نەچێت و بەدەمەوە چوونیش هەیە، دڵشاد نامیق وای گوت”.