عزەت شابەندەر: دەستپێشخەرییەكەی “سەرۆك بارزانی” هەنگاوێكی بنەڕەتییە بە ئاراستەیەكی راستی نیشتمانی
لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31-1-2022 ى سەرۆك بارزانی، کەسایەتيێكى سیاسی عێراق ده‌لێ: “دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی بنەڕەتییە بە ئاراستەیەكی راستی نیشتمانی”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022، سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان خسته‌ڕوو.
له تويتێكدا عزەت شابەندەر، كه له په‌يجى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە نووسيوويه‌تى: “دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی بنەڕەتییە بە ئاراستەیەكی راستی نیشتمانی، ”
له تويته‌كه‌ى هه‌روه‌ها نووسيوويه‌تى:” شەقامی عێراقییش كە زەرەرمەندی یەكەمە لەو چەقبەستنە سیاسییەی لە وڵات‌دا هاتووەتە ئارا، بە چاودێرییەكی وردەوە پشتیوانیی ئەو دەستپێشخەرییە دەكەن”.
مبادرة الرئيس مسعود بارزاني خطوة اساسية في الاتجاه الوطني الصحيح
وتحظى بتأييد وتَرَقُب الشارع العراقي المتضرر الاول من الانسداد السياسي الحاصل في البلاد .— عزت الشابندر (@IAlshabandar) January 31, 2022