خەمیس خەنجەر: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەنگاوێکە بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و لادانی قەیران و ئاژاوە

ڕۆژی دووشەممە، خەمیس ئەلخەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی کۆبوونەوەکەی حەنای لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێک بۆ سەقامگیرکردنی عێراق ناوبرد و ده‌لێ:” دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەنگاوێکە بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و لادانی قەیران و ئاژاوه‌”

لە تویتێکدا خه‌ميس خه‌نجه‌ر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، نووسيوويه‌تى، “دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی هەنگاوێکە بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و لادانی قەیران و ئاژاوە ، پێدانی ئەولەویەتی بەزمانی دیالۆگ.”

ده‌شلێت:” هاوکات جەخت لەسەر پتەوکردنی هاوپەیمانی و هەڵبژاردنە نیشتیمانییەکانمان دەکاتەوە. ئامانجمان ڕوونە لە بنیاتنانی حکومەتێکی زۆرینە نیشتیمانی کە توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و خزمەتکردنی خەڵکی هەبێت.”

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاو كردبووه‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ دابوو: “لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتە ڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەد، پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی، سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن”.

 

Back to top button