وەزارەتی شەهیدان: خوێنى شەهیدان یەکی شوبات بووە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان
لەبارەی کارەساتە تیرۆریستییەکەی 1ى شوباتى 2004 وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهلێ:”ئەگەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان .
له راگهيێندراوێكدا كه ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاویکردووەتەوە تێدا هاتووه: “18 ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان 103 بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و و هاووڵاتییان شەهیدکرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون”.
له بهشێكى تر راگهيێندراوهكهى وهزارهتى شههيدان و ئهنفالكراوان هاتووه: “ئەگەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان، ئەمساڵیش کە یادى شەهیدانى ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدا شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات و لە هەمانکاتدا جەخت لە یەکخستنى هەوڵەکان دەکەینەوە بۆ دژایەتى فیکرى تیرۆر و بەرانگاربوونەوەى تیرۆرستان”.
له راگهيێندراوهكه ئهوهش خراوهته روو: “هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکێتى ڕیزەکانى گەلەکەمانبێت ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بیرەوەرى شەهیدان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە لە هەوڵى بەردەوامداین بۆ خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدان”.