وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەردەکات
وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە ڕێکارەکانی چۆنیەتی بەردەوامی خوێندن لە وەرزی دوومەی ئەمساڵدا .
وەک لە ڕاگەیانداەوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە بە چەند مەرجێک قوتابیان دەتوانن بە شێوەیی ئۆنلاین لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بن
دهقی راگهیهندراوی وهزارهتی پهروهرده:
وەک هەموو لایەك ئاگادارن، بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا، ماوەیەك ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە، لە ئێستاشدا ئامارەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی (کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزبوونهوهدایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بە باشی بەڕێوەبچێت، لەوبارەیەوە هەموو لایەك ئاگادار دەکەینەوە:
1- بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسك بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت، پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێڕیی پێویست بگریتەبەر.
2- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
3- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پڕبکەنەوە، کە دەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10ی 2ی 2022.
وەزارەتی پەروەردە
31ـی كانوونی دووهم / یهنایهری 2022