سەرۆککۆماری ئیسرائیل : رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوو بژاردەی لەبەردەمە

 

ئیسحاق هەرتزووک ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ، لە کاتی سەردانیکردنی دوو ڕۆژەی خۆی بۆ ئیمارات ڕایگەیاند : رۆژهەڵاتی ناوەراست دوو بژاردەی لەبەر دەمە ، بۆیەش پێویستە بوێرانە بڕیار بدەن سەبارەت بە داهاتووی خۆیان ، ئاشتیی هیوا بە دواڕۆژ لە لایەک و شەڕ و ئاژاوەش لە لایەن ئێرانەوە .

 

سەرۆککۆماری ئیسرائیل رۆژی دووشەممە لە کاتی لێدوانێکدا لە مزگەوتی ” شێخ زاید ئەبوزەبی گوتی : ئاشتی ناوچەیی بریتی دەبێت لە ئاسایش ، هاوکاری ، سەرمایەگوزاری هاوبەش و داهاتوویەکی گەش ، لادان لەو رێڕەوەش واتە ئاژاوەو کوشت و کوشتار و خوێن بە سەرکردایەتی ئێران .

سەرچاوە ڕادیۆ فەردا

Back to top button