ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 1-2-2022، له‌یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانه‌وه به دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) دراون، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە (1-2-2022) مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) بۆ مانگی (2022/1) دابەشدەکرێت.
سبەی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان) بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.