سەرۆکی هەرێمی کوردستان: با یادی شەهیدانی 1ـی شوبات هاندەری پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزيمان بێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 18ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی تەقینەوەکانی 1ـی شوبات لە هەولێر رایدەگەیێنێت، کاروانی ئەو “پۆلە سەرکردە”یە بەردەوامە. دەشڵێت، با ياديان هانده‌رى پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزيمان بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی ئەو یادە نووسیویەتی، به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى نه‌مرى 1ـی شوبات دهكهينهوه و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين. كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله سه‌ركرده و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانيى ده‌ستى ره‌شى تيرۆر بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وامه. با ياديان هانده‌رى پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزيمان بێت.