بە بەشداری سەرۆکی حکوومەت رێوڕەسمی یادکردنەوەی شەھیدانی 1ی شوبات لە ھەولێر بەڕێوەچوو

بە بەشداری مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و رێواز فایەق ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، ھەروەھا کەسوکاری شەھیدان، رێوڕەسمی 18ەمین ساڵیادی شەھیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە میانی رێوڕەسمەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دانا.

لە یەکی شوباتی ساڵی 2004دا کە هاوکاتبوو لەگەڵ رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان، ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کرانە ئامانجی کردەیەکی تیرۆریستی و لەئاکامدا، زیاتر لە 100 سەرکردەی سیاسی هەر دوو حزبەکە و خەڵکی سڤیل شه‌هید بوون .

Back to top button