روونكردنهوهيهك له وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى ههرێمى كوردستان
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى ههرێمى كوردستان له روونكردنهوهيهكدا لەسەر بابەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان دهلێ:” هیچ بنەمایەكی فەرمی نەبوو. ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەری هەڵدا، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوە ژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت.
له روونكردنهوهكهيدا ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ئهمرۆ سێشهممه 1-2-2022، لەسەر بابەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان راى گهياند:” تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەرنامەیەكیدا هەندێك زانیاری لەسەر بابەتی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكان بڵاو كردەوە كە هیچ بنەمایەكی فەرمی نەبوو. ئەم بابەتە پێش كابینەی نۆیەم سەری هەڵدا، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم ڕاگیرا و جارێکی تر خرایەوە ژێر پرۆسەی وردبینی و دیراسەت.
له روونكردنهوهكهى وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههروهها هاتووه:” هیوادارین تۆڕی میدیایی ڕووداو و چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن لە دروستكردنی بەرنامە و بڵاوكردنەوەی هەواڵدا پابەندی پاراستنی ئاكاری میدیایی بن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بە مەبەستی هاندانی خەڵك لە دژی حكوومەت هەڵنەبەستن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئهوهشى خستۆتهڕوو كه هەر پرۆژەیەک لە هەر فەرمانگەیەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ بكرێن، لەژێر ڕۆشنایی و بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.