سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/02/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-کونسولی-گشتیی-نوێی-کۆماری-چێک-دەکات.jpg)
ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چێک ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک،لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن .
کونسولی گشتی نوێی چێک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کردو ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .