په‌رله‌مانتارێكى پارتى بۆ هه‌رێم كه‌مال ئاغا: دڵنیام باشتر لە من دەزانی یەكێتی لە ترسی چ لایەن و وڵاتێك لە هاوپەیمانی زۆرینە كشایەوە و ماڵی كوردی پەرتەوازە كرد
په‌رله‌مانتارێكى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ڵامى هه‌رێم كه‌مال ئاغاى په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى ده‌داته‌وه و ده‌لێ: بە شێوەیەكی گوماناوی لەسەر حیسابی لەیلا خان چوويته پەڕلەمان، ده‌شلێت: دڵنیام باشتر لە من دەزانی یەكێتی لە ترسی چ لایەن و وڵاتێك لە هاوپەیمانی زۆرینە كشایەوە و ماڵی كوردی پەرتەوازە كرد.
سیپان شێروانی،ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له نووسينێكدا وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌داته‌وه و راى گه‌ياند:”جەنابت كە بەهەمان شێوەی سەرۆك كۆماری ٢٠١٨ بە سەفقەیەكی گوماناوی لەسەر حیسابی خاتوو “لەیلا ئەكرەم “بویتە پەڕلەمانتار، كە هەموومان چاوەڕێی ئەوەمان لێدەكردی ئەم سەفقەیە ناشرینە قه‌بوول نەكەی ئامادە نەبیت بە شێوەیەكی گوماناوی لەسەر حیسابی “لەیلا خان” بچیتە پەڕلەمان، “
سيپان شێروانى ده‌شلێت:” بەڵام مادام ئەوەت قبوڵ كرد هیچ پێویست ناكات وەڵامت بەدەمەوە و ڕاستییەكانت بۆ بخەمە ڕوو چونكە ئیتر لای هەموو كەس ئاساییە و چاوەڕوانكراوە كە چۆنت دەوێت ئاوا هێرشی سەر پارتی بكەیت و بە تێكدەری نێو ماڵی كورد ناو ببەی، ئەگەر نا دڵنیام باشتر لە من دەزانی كە یەكێتی لە ترسی چ لایەن و وڵاتێك لە هاوپەیمانی زۆرینە كشایەوە و ماڵی كوردی پەرتەوازە كرد.”