دوای دەستپێشخەریەكەی سەرۆك بارزانى،چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوە
هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی سێشەممە، خولێکی نوێی گفتوگۆکان ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی مەرجەعی کورد مەسعود بارزانی، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەکە و، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر.”
هاوكات :” کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی، ڕێبەرانی ئەو چوارچێوەیە ئەنجامی دیاریکراوی نەبوو، سەرچاوەیەکی سەرەکی لەچوارچێوەی هەماهەنگییەکەدا بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووه،” كۆبونەوەی هەماهەنگی سبەینێش بەردەوام دەبێ بۆ ئەوەی بگەنە چەند خاڵێکی گرنگ کە دواتر وەک خاڵی هاوبەش لەنێوان چوارچێوە و کوتلەی سەدردا دەنووسرێت.”
سهرچاوه: شهفهق نيوز