مه‌سرور بارزانى، زياتر له‌ 412 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی ئاوی ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران تەرخان دەكات

فه‌رمانگه‌ى ميديا وزانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: مه‌سرور بارزانى،سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانكردنى زیاتر لە ٤١٢ ملیۆن دینار بۆ چەندین پڕۆژەی ئاو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ده‌ربڕى .”

له‌ راگه‌يێندراوێكدا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، فه‌رمانگه‌ى ميديا وزانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتگوزاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (٤١٢,١٨٤,٠٠٠) ملیۆن دینار دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکانی (باپشتیان، جوندیان و نەهری) لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری ناحیەی خەلیفان و شارۆچکەی سرێشمەی سەر بە هەمان ناحیە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:” گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.

Back to top button