پۆتن پەیامی ئاشتی مەرجدار ئاراستەی “ئۆکراینا ” دەکات

 

سەرۆککۆماری ڕووسیا سەرەڕای هۆشداری دان بە بوون بە ئەندامی ” ئۆکراینا ” لە ناتۆ” ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ کۆبونەوەی ئاشتیی و ڕێککەوتن لە گەڵ ئۆکراینا .

ڤلادمیر پۆتن لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ” ڤیکتۆر ئوربان ” سەرۆک وەزیرانی ” هەنگاریا ” ڕایگەیاند هیوادارە ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئاسایشی ڕووسیا لە ڕێگەی کۆبوونەوەو تێگەیشتن چارەسەر بکرێت ، هەرچەند بە ئەستەمی دەزانێت  .

پۆتن ڕایگەیاند نیگەرانی رووسیا لەوەیە ، ئەگەر ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ هەوڵدەدات لە ڕێگەی کردەی سەربازیی ” کییڤ ” ەوە ناوچەی ” کریمە بخاتەوە سەروڵاتەکەی خۆی کە رووسیا لە ساڵی 2014 خستوویەتە سەر رووسیا و لە ئیستادا خاکی رووسیایە .

پۆتن بە ئاماژەدان بەو هۆکارە گوتی : لە وەها کاتێکدا رووسیا دەبێت چی بکات ، ناچارە لە گەڵ ناتۆ بکەوێتەوە جەنگەوە ، ئاخۆ تا ئێستا کەس بیری لەوە کردۆتەوە چ کارەساتێکی لێدەکەوێتەوە ؟

 

سەرۆکی هەنگاریا وێرای هەستپێکردن بە نیگەرانییەکانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ، هیچکام لە ڕێبەرانی وڵاتانی ئەورووپی جوازیاری جەنگ و ماڵوێرانی نین .

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button