ئەمریکا کەشتیی جەنگی و فڕۆکەی پێشکەوتوو ڕەوانەی ئیمارات دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە دوای بەردەوامیی هێرشی مووشەکی لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە بۆسەرئیمارات ، بڕیاری داوە کەشتی جەنگیی و فڕۆکەی پێشکەتوو ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات .
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیمارات ڕایگەیاند ، بڕیاردان بۆ هەناردەی کەشتیی و فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا بۆ ئیمارات لە دوای پێوەندی تەلەفۆنی ” لوید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و محەممەد بن زیاد ئل نیهان ، جێنشینی ئەبوزبی هاتۆتە ئاراوە .
لە ڕاگەیانداوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات دا هاتووە ئامانج لە هەناردەکردنی کەشتیی و فڕۆکەی جەنگی بۆ ئیمارات ، یارمەتیدانی ئیماراتە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆ سەر ئەو وڵاتە .
سەرچاوە ، یۆرۆنیوز