كۆرەكەی تاڵەبانی بەسەر باڵە ناكۆكەكاندا رۆڵی باوكی زێندوو كردەوە
خواكوڕك
لەمیانی وتارێكی دا پاڤێل تاڵەبانی نوێنەری مام جەلال و بەرپرسی مەلەفی تیرۆر لەناو یەكێتی دا،دەنووسێت، ئێستا تەواوی سەركردەكانی ناو یەكێتی لەسەر ئەوە هاوڕان كە پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی و حزمەت كردن بە كۆمەڵانی خەڵك و تێپەراندنی قەیرانەكانی كورستان و یەكێتی”.
هەر لەنووسینەكەی دا كورەكەی تاڵەبانی كە رۆڵی لە نزیك بوونەوەی باڵە ناكۆكانی ناو یەكێتی هەبووە، دەلێتكێشەكانی ناو یەكێتی بەتەواویی بەرەو چارەسەر دەچنو “هەموو هەوڵەكان لەپێناو یەكێتی ناو یەكێتی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر پاڤێل تاڵەبانی چەندین دیداری لەگەڵ هەر یەكە لە كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح هەبوو”.
هەروەها پاڤێل تاڵەبانی باس لەو دیدارانەی دەكات كە لەگەڵ سەركردە ناكۆكەكانی ناو یەكێتی هەیبوە و دەلێت، كێشەكانی یەكێتی بەتەواوی بەرەو چارەسەری هەنگاو دەنبێت و دڵخۆشەوە بەوەی بەستەڵەكی سیاسی نێو باڵە ناكۆكەكان، بەتەواوی تواوەتەوە، ئێستا یەكێتی بەرەو یەكێتی ناو یەكێتی هەنگاو دەنبێت”.