مه‌سرور بارزانی: تارق حه‌رب زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكار و ئاشنایانی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی “تارق حەرب” كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی و یاساناسی ناسراوی عێراقی “تارق حەرب”م بیست، کە زانایەکی بواری یاسا و داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2ی شوباتی 2022

Back to top button