له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى بڕيارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ( 30 ) قوتابخانه‌ى سنوورى زاخۆ كه‌وته بوارى جێ به‌جێ كردن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/02/مه‌سرور-بارزانى-زاخۆ-زاخو-مسرور-بارزانى.jpg)
سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ ئاشكراى كرد: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى بڕيارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ( 30 ) قوتابخانه‌ى سنوورى زاخۆ كه‌وته بوارى جێ به‌جێ كردن.
راگه‌ياندنى سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، رايگه‌ياند:” پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بريارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى 30 قوتابخانه‌ى سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ به هه‌ردوو قه‌زاى ( زاخۆ و باتيفا ) درا و، زياد كردنى ( 5 ) پۆڵ بۆ قوتابخانه‌ى هه‌ست له هيزاوا، ئه‌مرۆ 2-2-2022، گوهدار شێخ‌و، سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و تايبه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، فه‌رمانى كرد ( 4 ) پرۆژه بۆ ( 4 ) كۆمپانيايان بێته ڕه‌وانه كردن و بڕيارى هه‌موويان كه‌وتنه بوارى جێ به‌جێ كردن.”