بارەگای بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی، تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی عێراقی بڵاو دەکاتەوە.

لە پەیامێکدا، كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 2-2-2022، بارەگای بارزانی  سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی تارق حەرب کردووە و هیوای بەهەشتی خوایی بۆ گیانی ئەو پسپۆڕە یاساییە خواستووە.

هه‌روه‌ها له‌په‌يامه‌كه‌ى بارەگای بارزانی، هاتووه‌: چینی یاسایی و مافپەروەران لە عێراق بە کۆچ دوایی تارق حەرب، یەکێک لە دیارترین ئەندامانی خۆی لەدەست دا.”

به‌يانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 2-2-2022، تارق حه‌رب، ياساناسى به‌ناوبانگى عێراق و پسپۆرى ياسايى و ده‌ستوورى له‌ ته‌مه‌نى 78 ساڵى كۆچى دواى كرد.

Back to top button