د. جووتيار عادل: ناردنی 200 ملیار دینارەکەى به‌غدا بەردەوام دەبێت

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايده‌گه‌ينێت:” ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و هەندێک جار گرفتی کارگێری و ژمێریاری دێتە پێشەوە کە ئەمەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

لە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانيدا، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتى: “ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت و هەندێک جار گرفتی کارگێری و ژمێریاری دێتە پێشەوە کە ئەمەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە پشکی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا هاتووە، بنێردرێت”.

گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتيشى: “هەفتەی داهاتوو شاندێکی چاودێری دارایی عێراق سەدانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەپێناو سەروەری یاساش حکوومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو هاوکارییەکی چاودێری دارایی فیدڕاڵ بکات”.

باسى له‌وه‌شكرد كه‌ پێشبينى ده‌كرێت له‌ حه‌فته‌ى داهاتوو تيمێكى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ، سه‌ردانى وڵاتى يۆنان بكه‌ن بۆ ناساندنى ئه‌و قوربانيانه‌ى له‌م ناوچانه‌ خنكاون.

Back to top button