هاوپەیمانی سوننەكان: دەستپێشخەریەكەی “سەرۆك بارزانی” گرفتەكانی عێراق چارەسەر دەكات
هاوپەیمانی سەروەریی بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر کە هێزە سیاسییەکانی سوننە لەخۆدەگرێت، ڕۆژی چوارشەممە تەئکیدیکردەوە کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی کورد “مەسعود بارزانی”، لەچارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیدا سەردەکەوێت.”
ئەمجەد ئەلداینی، سەرۆکی هاوپەیمانی سهروهرى بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووه: “دەستپێشخەرییەکەی سەرۆك بارزانی بۆ دۆزینەوەی پێشکەوتنێک لە قەیرانی سیاسی عێراقدا هاتووە و، پێمان وایە ئەم دەستپێشخەرییە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرکەوتوو دەبێت.”
گوتووشیهتی: ” کۆبوونەوەی بەرفراوانی هەموو هێزە سیاسییەکان (شیعە، سوننە، کورد) ئەنجام دەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ قەیرانی سیاسی لە داهاتوویەکی نزیکدا.”