پارتی لە 11ی ئادار دا بزانە چی پەیامێكی هەیە
خواكوڕك
پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه مكوڕو سوورین له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی كوردایه‌تی وپارتایه‌تیمان بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ‌و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی وتووێژوكۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی)، كه زه‌وینیه‌كی گونجاو و پێویستیه‌كی دیكه‌ی ره‌تدان و سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و زیاتر هه‌ماهه‌نگیكردن و پشتیوانیكردنمان بۆ پاراستن و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژووییانه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانی گشت مافه ره‌واكانمان كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆییە.
دەقی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
رێككه‌وتننامه‌ی مێژوویی(11ئاداری1970)كه به‌ر له (47) ساڵ له نێوان حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد به‌رابه‌رایه‌تی (بارزانی نه‌مر)، مۆركرا، ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره گرینگی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بوو، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌كی ئاسووده‌یی و متمانه‌به‌خشیی واڵا كرد بۆ سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌رتانسه‌ری عێراقداو وه‌ك رووداوێكی گرنگی مێژوویی وابوو بۆ بونیاتنانی ئاینده‌یه‌كی روون و گه‌شی دیموكراسی و چه‌سپاندنی ئارامیی و سه‌قامگیریی له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
رێككه‌وتننامه‌ی(11ئادار)كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان و فیداكاریی پێشمه‌رگه دلێره‌كان بوو له مێژووی عێراق و كورددا بایه‌خێكی ئێ‌كجار مه‌زنی هه‌یه، چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌سوودوگرنگی بۆ گه‌لی كورد فه‌راهه‌م كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار بوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دان بنێ به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوورییه‌كانی گه‌لی كورد.
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی سه‌نگ و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو به‌سه‌ر ره‌وتی بزاڤی رزگاریخوازیمان و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به‌گشتی و لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ریانه بوو له مێژووی كوردایه‌تی و پارتایه‌تیماندا بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان له داهاتوودا، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی بۆ قۆناغێكی سیاسی پێشكه‌وتوو گواسته‌وه به‌جۆرێك له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌تدا وه‌ك هێزێكی كاریگه‌روگرنگ له به‌ره‌وپێشچوونی رووداوه‌كاندا ده‌وری كاریگه‌ری خۆی ببینێ.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ئادار) دوابه‌دوای ساڵه‌های ساڵ له تێكۆشان و شۆڕشی چه‌كدارانه به رابه‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مرو زنجیره‌یه‌ك خه‌باتی بێ‌وچان و سه‌خت و خۆراگری و راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌مان هاته‌دی، هه‌نگاوێكی بوێرانه و راست و دروست بوو به‌ره‌و بناغه‌ڕێژیی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وبووژانه‌وه له عێراقدا، ئه‌مه‌ش به حیكمه‌ت و پلانڕێژیی بارزانی نه‌مرو سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی و پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌كانی شۆڕِشی ئه‌یلوولی مه‌زن هاته‌دی، كه حكومه‌تی عێراقی ئه‌وسای ناچاركرد به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه مل كه‌چ بكات بۆ خواست و داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كه‌ی.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ئادار)له كات و ساتێكی ئاوادا راگه‌یه‌ندرا، كه تاریكی و سه‌ركوتكردنی ئازادی و دیموكراسی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشابوو، ته‌نگ به ده‌نگه ئازاده‌كان هه‌ڵچنرابوو، نائارامیی و ناسه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیبۆوه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، كه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق مۆركرا، حكومه‌ت به‌ڵێنی دا به جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه و به یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ش داده‌نرێ له رووی یاساییه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار تیایدا به فه‌رمی دان نراوه به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد‌و به هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردوبڕیاردان له‌سه‌ر مافی ئۆتۆنۆمی له كوردستانی عێراق و زمانی كوردیش دووه‌م زمانی فه‌رمی بێت له عێراقدا ودانپیانراو بێ هه‌روه‌ك زمانی عه‌ره‌بی، جگه له‌چه‌ندین ده‌سكه‌وتی دیكه‌ی گرنگی ئیداری و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیریی.
رێككه‌وتننامه‌ی ئاداری ساڵی 1970له‌سه‌ر ئاستی ده‌وروبه‌ر و نێوده‌وڵه‌تیش سه‌داوده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو، رای گشتیی جیهانی ورووژاندونێوه‌نده عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان پێشوازییان لێكرد‌و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌و جێبه‌جێكردنیان به هه‌نگاوێكی گرینگ و سه‌ركه‌وتنی پره‌نسیپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین و هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌قه‌ڵه‌م دا.
رێككه‌وتننامه‌ی(11ئادار) كه بنه‌مایه‌كی راست و دروستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌رێگه‌ی ئاشتی و دیموكراسیانه داڕشت، ئه‌و هه‌نگاوه مه‌زنه به ته‌نیا جاڕدانی كۆتایی هێنانی ململانه‌ی خوێناوی نه‌بوو، به‌ڵكه چه‌ند بڕیارێكی مه‌بده‌ئی و راستیشی دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له عێراق و دواڕۆژی كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه چاره‌نووسسازه‌كان، هه‌روه‌ها لاپه‌ره‌یه‌كی نوێی ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی خسته‌ڕوو بۆ گشت پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته و ده‌روازه‌یه‌كی گرنگیش بوو بۆ دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و كلدان ئاشووری.
راگه‌یاندنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له‌و كاروانه دوورودرێژه خوێناویه‌ی تێكۆشان و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها قۆناغێكی نوێ بوو بوودوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕوشۆڕوماڵوێرانی و كۆدیتاو پیلانگێڕی حوكمڕانیه‌تی عێراق له‌رووی به‌هێزبوون و كاریگه‌ری پێگه‌ورۆڵی كورد له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و هه‌نگاونان بۆ به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه ره‌واكانی.
ئه‌وسا سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی و ستراتیجی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه به‌ره‌و گۆڕانكاری ئه‌وتۆ له ره‌وشه‌كه‌و ژیانی هاووڵاتیان و پێشكه‌وتنیان، كه‌چی رژێمی به‌عس به‌رده‌وام بوو له قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و خاو و سستی نواندن، له به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه پاشگه‌زبۆوه‌و له‌وانه‌ش نكوڵیكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كوردیبوونی كه‌ركووكی دڵی كوردستان و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی دانیشتوان له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانیان كوردن و، په‌یره‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌بعیس له‌و شاروشارۆچكه كوردستانیانه‌ی كه به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه بڕیار بوو سه‌رژمێریان تێدا ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی واقیعی نه‌ته‌وه‌ییان و دابڕینیان له كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه رژێمی به‌عس له رێككه‌وتننامه‌كه پاشگه‌زبۆوه، به‌ڵام بوو به بناغه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی پرۆسه‌كانی گفتوگۆ كه شۆڕشی كورد له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی عێراق كردوویه‌تی و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری ساڵی(1991)یش بوو.
به‌رواری راگه‌یاندنی رێكه‌وتننامه‌ی (11ئادار1970) هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژژمێری ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له (11ئادار1991) هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و ئه‌مه‌كدارانه له رۆڵه خۆراگره‌كانی شاری دێرینی هه‌ولێر، شاری هۆلاكۆبه‌زێن ده‌كه‌ین ئه‌و شاره‌ی نموونه‌ی برایه‌تی و لێبوورده‌یی و به‌خشنده‌ییه، شاری شارستانییه‌ت و ره‌سه‌نایه‌تی و پێشكه‌وتنه له گشت بوارێكدا.
هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، كه قۆناغێكی زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌و وێرای ئه‌و كێشه‌وگیروگرفت و قه‌یرانه‌ی نێوخۆ، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ومه‌ترسیی تیرۆریستان و نه‌یارانمان كۆتایی نه‌هاتووه، وه‌ك هه‌میشه‌یش دڵنیاین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كه‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه دوای وه‌شاندنی گوزه جه‌رگبڕه‌كانیان له تیرۆرستان رۆژ به‌رۆژ سه‌نگه‌ره‌كانیان پته‌وترده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارودۆخه‌كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر پێویستی به هۆشیاریی و وریایی و هه‌ماهه‌نگی و به‌رپرسیاریه‌تی گشت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوداموده‌زگاو ناوه‌نده رۆشنبیریی و میدیایی و مه‌ده‌نییه‌كانه كاربكه‌ن بۆ هاوئاهه‌نگی و پته‌وكردن و به‌هێزكردنی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و پرسه سیاسییه‌كان و پاراستنی خاك و نیشتیمان و ده‌سكه‌وته‌كانمان و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
به‌و بۆنه‌یه‌وه وێرای پیرۆزباییمان له خانه‌واده‌وكه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه مكوڕو سوورین له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی كوردایه‌تی وپارتایه‌تیمان بۆ چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆ‌و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی وتووێژوكۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی)، كه زه‌وینیه‌كی گونجاو و پێویستیه‌كی دیكه‌ی ره‌تدان و سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها پته‌وتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهاندا له‌رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و زیاتر هه‌ماهه‌نگیكردن و پشتیوانیكردنمان بۆ پاراستن و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وته مێژووییانه‌مان و هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانی گشت مافه ره‌واكانمان كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆییە.
سڵاو له‌بیره‌وه‌ری (47)ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ئادار..
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان…
سڵاو له گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو …
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
۱۱ی ئاداری ۲٠۱۷