ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڵاو كرايه‌وه
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022 ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ( ئیمارات) خستەڕوو و ئاماژەی کرد بە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئیمارات کە لە گفتوگۆکانیاندا جەخت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات كراوەتەوە، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، كه خزمه‌ت به كه‌رتی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنان ده‌كات . هەروەها تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی سەرۆک وەزیران لە گەڵ بەپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگی هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ دابینكردنی پشتیوانی ئاشته‌وایی له ناوچه‌كه و داهاتوویێکی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.
پاشان سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیشکی خستە سەر ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەم دواییەی گیان لە دەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کە بەشێکیان تا ئێستا بێسەروشوێنن. سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژەیدا بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان و هەروەها گەڕاندنەوەی ڕزگاربووان و گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووان، بە هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌رى گشتى وو‌ڵاتى یۆنان له هه‌ولێر وباڵیۆزى یۆنان له به‌غدا، وێڕای په‌یوه‌ندى بەردەوامی فەرمانگەکەیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى و یۆنامى و نووسینگه‌ى یهكێتنى ئه‌وروپا له هه‌ولێر، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، شاندێكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، سه‌ردانى یۆنانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دۆسیه‌ى كۆچبه‌ران له‌و ووڵاتە كۆبوونه‌وه، تا ئێستا له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و ههوڵانەدا، ته‌رمى 9 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش شاندێکی حکومەتی هەرێم، جارێکی دیکە سەردانی یۆنان دەکەن بۆ گەیاندنی سامپلى كه‌سوكارى 29 له قوربانیان بۆ ئه‌نجامدانی تێستى دى ئێن ئه‌ى، هەروەها تەواوكردنى كه‌یسى ڕێوار ڕێبوارى ته‌مه‌ن 11 سالان وگهڕاندنهوهى بۆ هه‌ولێر.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ره‌راى ده‌ستخۆشى له هه‌وڵى فه‌رمانگه‌ى پهیوهندییكانى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ وته‌ندروستى، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ڕاسپارد كه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانیان له‌و باره‌یەوه، وه‌زاره‌تى ناوخۆش ڕا‌سپێردرا كه به‌رده‌وام بن له به‌دواداچوون ولێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ى كه بازرگانى به ژیان و سه‌لامه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌كه‌ن وڕێكارى قانونیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت.
لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە وڵاتی یۆنان دەکات بۆ بەردەوامی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان و لەو ڕووەشەوە حکومەتی هەرێم ئامادەی هەر ڕێکارێکی پێویستە.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێم و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان وکارمەندانی پەروەردە و قوتابیان وخوێندکاران لە دوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه به شایه‌تى هاوبه‌شه نێوده‌وڵەتییه‌كانمان و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌ركه‌وتووانه ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین وگرتنهبهرى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزیی له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى په‌تاكه وپاراستنی تەندروستی گشتی.
لە بڕگەی چوارەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی وئابووری تیشکی خستە سەر پێشوەچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەشی خۆیانن سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێم و شایستەکانی بە پێی یاسای بودجە، دواتر ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە ووردیی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کە بریتیە لە داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و بابه‌تى پاكتاوكردنى ڕەسیدی بانکی بازرگانیی عێراقی لە لای بانکەکانی هەرێم ،پێداچوونه‌وه‌ی داهاتە نانەوتییەکان له هه‌رێم و ئاماده‌كردنى میزانى یەکگرتووى پێداچوونه‌وه‌ى فەرمانگەکانی هەرێم بۆ ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵى 2021 کە سەرجەم داهات وخەرجییەکانی هەرێم لەخۆبگرێت، هەروەها خستنەڕووی پڕۆژەی بایۆمەتری تۆماری مووچەخۆران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەیدا بە گرنگيی پێشکەشکردنی زانیاری و خشتەکان بە تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی بە شێوەیەکی ڕوون وشەفاف، تا بيانوو بۆ حکومەتی فیدڕاڵی نەمێنێتەوە بۆ خەرجنەکردنی شایستەی دارایی هەرێم بە پێی یاسای بودجە.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە یاسای بودجە و وەزارەتەکان ڕاسپێردران کە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئابووری و دیوانی چاودێری دارایی بکەن. لەمبارەیەوە بڕیارە لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم وبە‌غدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.