راگەێندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینیەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی گرتەیەکی ڤیدۆیی بەرێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سونی عێراقی، کە تێدا ووتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سومبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عبدالقادر گەیلانی) کردووە بڵاو دەکاتەوە و ئیدانەی دەکات.

لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە: دڵنیاین لەوەی کە بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن.”

دەقی راگەێندراوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی:

دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی بەرێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سونی عێراقی، کە تێدا ووتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سومبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عبدالقادر گەیلانی) کردووە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە ووتەیەک و لێداونێک دەکەین کەببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاوڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان، دڵنیاشین لەوەی کە بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن.”

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٢⁄٢⁄٢٠٢٢

Back to top button