ئه‌مریكا 1700 سه‌ربازی دیكه‌ ره‌وانه‌ی پۆڵندا ده‌كات

ماتیوز موراوفیتسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، لەچوارچێوەی گرژی و ئاڵۆزیەكانی سنورەكانی ئۆكرانیا، ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ هه‌زار و 700 سه‌ربازی دیكه‌ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات.

ماتیوز موراوفیتسكی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، ئه‌مریكا به‌پێی به‌ڵێنه‌كانی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ زیادبونی گرژیه‌كانی سه‌ر سنوری ئۆكرانیا هه‌زار و 700 سه‌ربازی دیكه‌ بۆ پۆڵندا ره‌وانه‌ ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی هه‌ر ده‌ستدرێژی و گرژیه‌ك بووه‌ له‌لایه‌ن ڕوسیاوه‌، ئه‌م بابه‌ته‌شی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌، پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی وڵاته‌ دیموكراتخوازه‌كان و هه‌ماهه‌نگیانه‌ بۆ هۆشداریدانه‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی.

 

Back to top button