هودا پار : پشگیری بیرۆكەی سەرۆك بارزانی دەكەین و دەبێت توركیاش پاڵپشتی سەربەخۆی كوردستان بكات
خواكوڕك
زەکریا یاپیچی ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئیسلامیخوازی هوداپار لەبارەی سەربەخۆی كوردستان دەلێت، سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەگەرێتەوە بۆ گەلی عێراق. ئەگەر خەڵک خوازیاری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراقن، دەبێ هەموو بەش و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە ڕێز لە ڕاوبۆچوونی ئەوان بگرن دەشلێت، ئێمە وەکوو پارتی هوداپار پشتیوانی لە بیرۆکەکانی سەرۆك مەسعود بارزانی سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و جیابوونەوەی لە عێراق دەکەین”.
زەکریا یاپیچی ئۆغلۆ دەلێت ئەگەر گەل سەربەخۆیی بوێت ئەوا پێویستە هەمووان ڕێز لەو ویست و ئیرادەیە بگرن. ئەمەش بە تورکیا وەکوو دراوسێی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنم، ڕاشیگەیاند: پەیامی ئێمە بۆ حکوومەتی تورکیا ئەوەیە کە ئەگەر بە ڕاستی باوەڕتان بەوە هەیە کە هەرێمی کوردستان برای ئێمەیە، کەوابوو پشتیوانی بکەن لە پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق”.
هەروەها سەرۆكی هودا پار دەشلێت دەستپێکردنی ڕەوتێکی نوێی دانوستان، مەرجێکی سەرەکی بۆ چارەسەری پرسی کوردەکان لە تورکیایە. نابێ پرسی کوردەکان، داواکاری و مافی ڕەوایان گرێدراو بە (چەکەکەکانی پەکەکە)_وە بێت. هەروەها ڕەواش نییە دەستەبەرکردنی مافی کوردەکان بکرێتە کەرەسە و ئامرازێک بۆ دانوستان.