ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی دهۆك بڵاوكرده‌وه‌

كونسوڵخانه‌ى گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ئه‌و گه‌نجه‌ى دهۆك بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ڕه‌گه‌زى خۆى گۆڕیبوو و ده‌گوترێ له‌لایه‌ن دوو برایه‌وه‌ كوژراوه‌.

کونسوڵخانه‌ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە دۆسکی ئازاد-ی دانیشتوی شاری دهۆك دەکەن وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەدناوی کوشتن لە ژێر پاساوی شەرەف-دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بە ڕون و ئاشکرا سه‌ركۆنه‌ی ئەم توندوتیژیە دەکەین و ئەو جیاکاریکردنەش کە لە ڕیشەی ئەم تاوانەدایە و داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن و ئەنجامدەرەکەی ڕوبەڕوی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە.

 

Back to top button