سبەی بەفر و باران بارین دەست پێدەكاتەوە
بڕیار وایە سبەی هەینی شەپۆڵی بەفر و باران دەست پێدەکاتەوە و کەشناسی عێراقیش زانیاری لەمبارەیەوە دەخاتە روو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دەزگای کەشناسی عێراق، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی پێشبینییەکان لە رۆژی هەینی داهاتوو 4/2/2022، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزم بوونەوە دەکەن.
هەروەها ماڵپەڕە کەشناسییە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە لە رۆژی هەینی داهاتوو تاوەکوو کۆتایی هەفتەی رابردوو، شەپۆلێکی بەفر و باران عێراق و کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکەن.