حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دیاریكراوی پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان راگه‌یاند.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دیاریكراوی پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان راگه‌یاند کە  (٤٠) ھەزار دینار مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ناوەوەی شار و
(٦٠) ھەزار دینار وەک پالپشتی بۆ قوتابیان خوێندکارانی دەرەوەی شار .

لە نووسراوێکی فەرمیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 3_2_2022، بڵاویکردۆتەوە، تێدا رای گەیاندووە، لە چوارچێوەی گرنگیدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکاران ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە خەرجکردنی (٤٠) ھەزار دینار مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ناوەوەی شار ئەوانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون، هەروەها (٦٠) ھەزار دینار وەک پالپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرەوەی شار ئەوانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون.

 

دەقی نووسراوەکە:-

 

Back to top button