زۆربەی قوربانیانی تەقینەوەکەی دیمەشق عێراقین
خواكوڕك
لە بەردەوامی تەقینەوەکان لە وڵاتی سوریا لە لایەن تیرۆریستانەوە،ڕۆژی شەممە دوو تەقینەوە کاروانی زیارەتکارانی شیعەیان لەو وڵاتە کردە ئامانج”.
بە پێی ڕاگەیاندنە عێراقیەکان ئەو زیارەتکارانە زۆرینەیان لە ئەهلی شیعەی عێراق بوون و ڕێژەی قوربانیەکانیش زۆرینەی عێراقین،هەر بەپێی میدیا عێراقیەکان لە ئاکامی تەقینەوەکاندا زیاتر لە چل هاوڵاتی شیعە مەزهەبی عێراقی کوژراون.
س: رۆیتەرزی عەرەبی