سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ کوژرانی جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی دەربڕی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی تویتەرەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ کوژرانی ” ئەبوئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقەرشی ” ناسراو بە حاحی عەبدوڵلا دەربڕی .
لە تویتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ، “لەناوبردنی تیرۆریست ئەبو ئیبراهیم ئەلقه‌رشی لەم ناوچەیە، کە قەرشی زۆر زیانی پێگەیاندووە، لەلایەن خەڵکی کوردستان بەگشتی و خوشک و برا ئێزیدییەکانمانەوە بەتایبەتی، پێشوازی لێدەکرێت. جینۆسایدکردن و کردەوە تێکدەرانە و وێرانکارییەکانی قه‌رشی کۆتای‌یان هات. داعش تووشی شکستێکی دیکە بووەوە”.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، “داوا لە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم لە پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام بن. هێشتا هەڕەشەی ئەم گروپە تیرۆریستە کۆتایی نەهاتووە”.
هاوکات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: خه‌ڵكی كوردستان به گشتیی و به تایبه‌تی ئێزدییه‌كان خۆشحاڵن به له‌كۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته.
شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، له رێی دابه‌زینه‌وه چوونه سه‌ر خانووییه‌كی سێ نهۆمی، كه به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش خۆی تێدا حه‌شار دابوو.
پێشتریش، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، له وتارێكدا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و له عێراقیش به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.