سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرینگی ڕاگەیاند .

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی داوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین و بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە بەرێوەبرندا .

 

وەک یەکەم بڕیار لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە : پێویسته‌ وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت، لایه‌نی كه‌م ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی راژه‌ی شارستانی دابه‌زێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ سنووری پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی سنووری پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانیش كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت نییه‌، و ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا هاتووه‌ كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كارگێڕیانه‌ی كه‌ له‌پێش ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ شۆڕكراونه‌ته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

1.ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه‌ ( علاوة سنوية ) به‌ فه‌رمانبه‌ران تا پله‌ی وه‌زیفی (3) و به‌ره‌و خوار، به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان.

 

  1. گواستنه‌وه‌ و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ پله‌ (3) و به‌ره‌و خواره‌وه،‌ له‌سه‌ر میلاكی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كه‌، و میلاكی ئه‌و فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه‌ به‌ وه‌زاره‌ت.

 

  1. ده‌ربڕینی لارینه‌بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ و ته‌نسیبكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ی (2) ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ له‌ سنووری پارێزگا و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، له‌ دوای هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له‌ یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان، به‌ مه‌رجێك هیچ جۆره‌ پابه‌ندییه‌كی دارایی زیاده‌ له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست نه‌كات.

 

  1. بڕگه‌كانی (2) و (3)ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی( خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده‌ ) ناگرێته‌وه‌.

 

  1. جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاتوو له‌ بڕگه‌كانی (2) و (3)ی سه‌ره‌وه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌ ره‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له‌ هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ژماره‌ 2ی ساڵی 2020، و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 33ی رێكه‌وتی 6/11/2019، و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی بایۆمه‌تری.

 

  1. جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونیان.

 

  1. كۆتاییهێنان به‌ راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان (اخطار) به‌ گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان.

 

  1. ئاراسته‌كردنی سوپاس و پێزانین بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌ركردنی فه‌رمانی پێدانی پێشخستن (قدم) له‌ ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و سوپاس و پێزانینه،‌ به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان.

 

  1. پێدانی گشت جۆره‌كانی مۆڵه‌تێکی یاسایی وه‌كو مۆڵه‌تی ئاسایی و نه‌خۆشی و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ بۆ گشت پله‌ گشتییه‌كانی وه‌زیفه‌ به‌ پێی مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له‌ یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان، و بڕینی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ و ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ست له‌كارترازاندن و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

 

  1. پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، به‌ پێی مه‌رجه‌كانی هاتوو له‌ په‌یڕه‌و و رێنمایی مۆڵه‌تی خوێندن.

 

  1. ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیش و كاری فه‌رمی له‌ ناو هه‌رێم و عێراق كه‌ له (30) رۆژ زیاتر نه‌بێت.

 

  1. خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ر له‌ پله‌ (3) و به‌ره‌و خواره‌وه‌ به‌ هۆی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی یان له‌ حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی مافی خانه‌نشینبوونی رێگه‌ پێدراو له‌ یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینیی، به‌ مه‌رجی هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له‌ یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان.

 

  1. پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ پێی حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره‌ 14ی ساڵی 1991.

 

  1. پێكهێنانی لیژنه‌ پێویسته‌كان كه‌ له‌ یاسا و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كاندا هاتووه‌ وه‌ك لیژنه‌ی كڕین یان به‌كرێگرتن و كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه‌ و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و فرۆشتن و به‌كرێدان.

 

 

 

دووه‌م: پێدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان:

 

  1. له‌ جیاتی دانان بۆ كارمه‌ندانی گریبه‌ست و كاتی، له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تیان.

 

  1. گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست و كاتیی له‌ نێوان فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌مان وه‌زاره‌ت.

 

  1. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی (1) یه‌ك ساڵ له‌ رۆژی كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی وه‌زیفی ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ رێكه‌وتی گه‌یشتنیان به‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خزمه‌تی وه‌زیفی پێویستیان نییه‌ بۆ شایسته‌بوونی مووچه‌ی خانه‌نشینی، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستییان به‌ ماوه‌ی ساڵێك زیاتره‌ تاوه‌كو (3) ساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت.

 

سێیه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م فه‌رمانه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه‌ ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان پیاده‌ بكرێن و وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ كارگێڕییانه‌ی بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ بده‌ن به‌ دیوانی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت، و لایه‌نی راسپێردراو به‌ پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ به‌رپرسارێتی یاسایی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌م رووه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وردبینی و چاودێری دارایی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به‌ پێی تایبه‌تمه‌ندییان.

 

چواره‌م: وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ رۆژنامه‌ی ( وه‌قایعی كوردستان ) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، و‌ پێویسته‌ فه‌رمانی كارگێڕی شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ ده‌ربكه‌ن له‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌ (30) رۆژی كار تێپه‌ڕ نه‌كات له‌ رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئه‌م فه‌رمانه‌ پێیان و وێنه‌ی فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بنێرن.

 

پێنجه‌م: كار به‌ هیچ رێنمایی و بڕیار و فه‌رمان و نووسراوێك ناكرێت كه‌ ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ دوای كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

 

 

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری

 

3ی شوباتی 2022

Back to top button