ڕۆژنامەنووسێكی سلێمانی.. لەژێردەسەڵاتی یەكێتی شكستخواردوو هێرشدەكرێتە سەرماڵەكەم

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی هێرشدەكرێتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس محەمەد فەتاح،دەڵێ یەكێتی شكستی خواردووە ناتوانێت ژیانمان بپارێزێت و قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارە بەڵێنی دابوو ئەو هێرش و سوكایەتی بۆ سەرماڵەكەم دووبارە نەبێتەوە.

 

محەمەد فەتاح ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای سلێمانی، بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی ڕاگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەرماڵەكەم درگای ماڵەكەمیان بەتووندی دا بەیەكدا،بووەهۆی ترس و تۆقاندنی منداڵ و خێزانەكەم،منداڵەكانم واترساون دەڵێن نارۆین بۆ قوتابخانە”.

 

ئاماژەی بەوەكرد:” هێرشكردنە سەرماڵەكەم ڕابردووی هەیە وساڵی ڕابردوو سێ مانگ بەبەردەوام هێرشدەكرایە سەرماڵەكەم و درگای ماڵەكەم دەشكێندرا،پۆلیس و ئاسایشم لە ڕوداوەكان ئاگادار كردەوە،پاش ئەوەی لە میدیا بڵاوم كردەوە قوباد تاڵەبانی لە ڕێ نوسینگەكەیەوە هاتەسەرخەت و وتی بۆتی چارەسەر دەكەم، بە ئاسایشی بەڕێوەبەری ئاسایشی كوردسات ڕاید ڕێبین بەڵێنی دا،جارێكی تر هەڵكوتانە سەر ماڵەكەت دووبارە نابێتەوە”.

 

وتیشی:” ئێوارەی ئەمشەو هێرشكراوەتە سەر ماڵەكەم و پێوەندی بە ئاسایشەوە دەكەم و وەڵامی تەلەفۆنەكەم ناداتەوە،دوواتر ئاسایشێ تەلەفۆنی كردووە دڵی داومەتەوە وتوویەتی ئەو شتانە بەهەڵە دەبێت،پێم وتن حەلی كێشەكەم دەكەن یان دڵم دەدەنەوە.

 

بۆیە دەڵێم حزبی یەكێتی حزبێكی شكست خواردووە،حزبێك بەو هەموو پێگە و هێزەوە،لە ئاسایش و پۆلیس ناتوانن بم پارێزن تاوانەكە لای حزبەكەیە چونكە حزبێك،من كەرامەتی خۆم خۆش دەوێت مرۆڤ دەبێت كەرامەتی پارێزراوبێت،من لە ژێردەسەڵاتی یەكێتیم ئەگەر ئەو حزبە شكست خواردوو نەبوایە دەی توانی كەرامەتم بپارێزێت،لەبەرچاوی یەكێتی و هێزەكەی سوكایەتی و دەستدرێژی دەكرێتە سەرماڵەكەم.

هەروەها وتی:” قوباد تاڵەبانی بەڵێنی دابوو هێرشنەكرێتە سەرماڵەكەم بەڵام ئەوە بینیمان جارێكی تر هێرشكرایە سەرماڵەكەم و قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارە.

Back to top button