داعش ژمارەیەک زیندانی ئازاد كردووە

خواكوڕك 
لە دوای شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لەسەرکردەو چەکدارەکانیان و خراپی باری دارایی ڕێکخراوەکە،لە ئێستادا و بە ناچاری کەوتونەتە ئازادکردنی هەندێک لە زیندانیەکان.
لە دوای پێشڕەویەکانی سوپای عێراق لەموسڵ و ئازادکردنی زۆرینەی شارەکە چەکدارانی داعش توشی گرفتی گەورە بونەتەوەو توانای بەڕێوەبردنی زیندانەکانیان نەماوە و هەندێکیان کە بە تۆمەتی جگەرە فرۆشتن و بەکارهێنانی مۆبایل زیندانی بوون ئازاد دەکات.
یەکێک لە ئازادکراوەکان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەی خستەڕوو کە دوو چەکداری داعش لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی تر لەو شوێنەی کە بەند کرابون دوریان دەخەنەوەو دواتر چاو دەستیان دەکەنەوەو پێییان دەڵێن بڕۆن ئێوە ئازادا”.

س: رۆیتەرز عەرەبی 

Back to top button