نێچیرڤان بارزانی: کوشتنی خەلیفەی داعش گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش
لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی خەلیفەی دووەمی داعش دەلێ، “گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش”.
لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی خۆی لە (تویتەر ) بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی گورزێکی گەورە بوو بۆ سەرکردایەتیی داعش و کردەوەیەکی دادپەروەرانە بوو بۆ قوربانییانی دەستی تاوانە تیرۆریستییەکانی گرووپەکە”.
لە تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها هاتووە ستایشی ئەمریکا دەکەین بۆ سەرکەوتنی لەو ئەرکەیدا و جەخت لە پابەندبوونمان بە شەڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆر دەکەینەوە”.
https://twitter.com/IKRPresident/status/1489508502552858624?t=Yain8L7XaGSpWwj-x4f-lA&s=19