وەزارەتی تەندروستی: بڕی زیاتر لە (١٠٠) ملیار دینار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا خەرجکراوە.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ هەینێ ڕایگەیاند: لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی  ئەنجوومەنی وەزیران (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان و ئاستی پابەندبوونی وەزارەتەکان بە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەران و کارمەندانی حکوومەت و ئامادەکارییەکانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و قوتابییان لەدوای دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناوپۆل خستەڕوو، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه‌ به‌ شایه‌تى هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵەتییه‌كانمان و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، سه‌ركه‌وتووانه‌ ڕێكارى پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا لە سەرەتای سەرهەڵدانیەوە، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى‌ له‌سه‌ر گرینگیى به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزیی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردنى زیاترى په‌تاكه‌ و پاراستنی تەندروستی گشتی کردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕەوشی تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆڕۆنا و هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی سوپاسی وەزیری تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆر بە رێکوپێکی بەشێوەیەکی زۆر باش بەرەنگاری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و خزمەتگوزاریەکانی هاووڵاتییانیان کردووە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی:-

١- هەرێمی کوردستان لە (٢٣/١/٢٠٢٠) پێش هەموو ووڵاتان لە ناوچەی رۆژهەڵات دەستمان بە ئامادەکاری و ڕێکاری بەرەنگاربوونەی کۆرۆنا کرد.

٢- هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو لە دەست نیشان کردن دۆزینەوەی حاڵەتەکان بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق.

٣- ژمارە و رێژەکانی تووشبوون و نووستن لە نەخۆش و مردن لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە جیهان زۆرباش و پەسەند کراوە.

٤- هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتووە لە ئاستیئ جیهاندا لە ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا.

٥- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوودجەی فریاگوزاری و بودجەی مانگانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا دابینکردووە.

٦-(١٨) هەژدە کارگەی ئۆکسجینی دامەزراندووە بۆ نەخۆشخانەکان .

٧- زیاتر لە (٢٨٠) قەرەوێلەی چاودێری چڕ بە تەواوی پێداویستیەکان ئامادەکراوە بەکارهێنراوە بۆ نەخۆشی کۆڕۆنا.

٨- بەهاوبەشی حکومەت و هاوکاری (١٢) نەخۆشخانە دروستکراوە بە پێداویستی و ئامێرە پزیشکیەکانی بۆ دابینکراوە لەم (٢) دوو سالەدا.

٩- لە هەرێمی کوردستان (٣٦) تاقیگە دەست نیشان کراون پشکنینی کۆڕؤنا (PCR) خرایە بواری کارکردن.

١٠- تا ئەمرۆ لە کۆی (٤١٢،٤٩٣) تووشبوو تەنها (٤٦،٨٤٥) نەخۆش لە نەخۆشخانەکان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نەخۆش بە تەواوی چارەسەر کراوون.

١١- (٣،٨٥٢،٨٨٠)پشکنینی ئەنجام دراوە.

١٢- بڕی زیاتر لە (١٠٠) ملیار دینار لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خەرجیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا خەرجکراوە.

١٣- پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین …

سێ جۆری ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەست کرا کە لە 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین دەدرێت بە هاوڵاتیان.

2,995,999 ژەم دابینکراوە.
2,237,696 ژەم بەکارهاتووە.
758,303 ژەمی ماوە بەردەست.

– 1,285,684 ژەمی یەکەم بەکارهاتووە
(39%) سەرووی 18 ساڵی.
(29%) سەرووی 12 ساڵی.
(21%) کۆی گشتی هاوڵاتیان.

– 940,029 ژەمی دووەم بەکارهاتووە
(29%) سەرووی 18 ساڵی.
(22%) سەرووی 12 ساڵی.
(15%) کۆی گشتی هاوڵاتیان.

١٤- زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنچ هەزار پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کاریان ڕاستەوخۆ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا کردووە.

١٥- دەیان هەزار بڵاوکراوەکانی پۆستەر و لیفیلێت و بروشوور و پەیامی فیدۆیی بۆ هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

Back to top button