فەرماندەیی سێنتکام : قائانی دەسەڵاتی بەسەر میلیشیاکانی سەربەئێراندا نییە




فڕانک مەکنزی ، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکایی رۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لێدوانێکدا ئاماژە بە بێدەسەڵاتی قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات .

مەکنزی ، فەرماندەی سێنتکام لە لێدوانێکدا بۆ (میل ئیست ئەنستیتۆ ) کە بەشێوەی ئۆنلاین گوازرایەوە ڕایگەیاند:” کە دڵنیایە لەوەی قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە پێچەوانەی قاسم سلێمانی دەسەڵاتی بە سەر هێزو میلیشیاکانی سەر بەئێراندا نییە لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە عێراق و سووریادا .”

هاوکات وێبسایتی ( د نەشناڵ ) لەمبارەوە ئاماژەی بەوە کردووە ، قائانی زۆر هەوڵ دەدات ئەو هێزانە بە تەواوی بخاتە ژێر فەرمانی خۆی بەڵام توانایی نییە و، ئەو بێدەسەڵاتییەش درەنگ یان زوو دەبێتە هۆکارێک بۆ کوشتنی زیاتری سەربازەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا بە دەستی میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، به‌مه‌ش ئەو کارە دەبێتە هۆکاری گرژیی و ئالۆزیی زیاتر لە ناوچەکەدا و بە زیانی ئێران کۆتایی پێدێت.”

 

س: radiofarda

Back to top button