حکومەت لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە گرێبەستی سەرجەم کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی له‌ پارێزگاكان به‌ سلێمانيشه‌وه‌ نوێکردۆتەوە

خواكوڕك- سلێمانى/ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌شارى سلێمانى كۆمپانياكانى پاككردنه‌وه‌ى له‌و شاره‌ كارى خاوێن كردنه‌وه‌ به‌بيانۆى نه‌بوونى گرێبه‌ست ئه‌نجام ناده‌ن سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌تيش ئاشكراى ده‌كات: حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە گرێبەستی سەرجەم کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی له‌ پارێزگاكان به‌ سلێمانيشه‌وه‌ نوێکردۆتەوە و پارەی بۆ تەرخان کردوون ، سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ گه‌نجينه‌ى سلێمانى ده‌لێ: پارەی پێویست بۆ گرێبەستی کۆمپانیاکان گەیشتووە، بەڵام نازانرێت چی لێهاتووە ؟

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)ـى راگه‌ياند:” حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە گرێبەستی سەرجەم کۆمپانیاکانی پاککردنەوەی نوێکردەوەو، پارەی بۆ تەرخان کردوون لە تەواوی پارێزگاکان دا و بەتایبەت سلێمانیش.”

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گوتيشى:” ئەم کێشەی ئێستا لە سلێمانی دروست بووە پەیوەندی بەوەوە نیە کە کرێی گرێبەستەکانیان بۆ خەرج نەکرابێت، بەڵکو زیاتر پەیوەستە بەوەی کە کرێکانیان تا ئێستا لە سلێمانیەوە پێ نادرێت، سەرەڕای ئەوەی کە پارەکەیان بۆ خەرج کراوە ! بەڵام لە گەنجیينەکانی سلێمانی پارەکانیان بۆ خەرج ناکرێت و دەدزرێ ، ئەگینا مافی کارمەندانی پاککەرەوەو کۆمپانیا لە مانگی ١١ ەوە بڕیاری خەرجکردنی لێدراوە.”

هاوكات سەرچاوەیەکیش لە گەنجینەی سلێمانی ڕایگەیاندووە،” پارەی پێویست بۆ گرێبەستی کۆمپانیاکان گەیشتووە، بەڵام نازانرێت چی لێهاتووە ؟”

Back to top button