کورد و حەزی ژێر دەستەیی
مەسعود مەلا پەروێز
تۆ بڵێیت لە شا دەمارەکانی کورد لە جیاتی خوێن خیانەت و ژێر دەستەیی و غەدر هەبێت ، تۆ بڵێیت کورد تەنها بۆ ئەوە خوڵقابێت کە هەمیشە ئەنفال و کیمیا باران و جینۆساید بکرێت و هەمیشە داگیرکراو و ژێر چەپۆک بێت ، هەرگیز نەڵێن داگیرکەران زاڵم و خوێنڕێژ و فاشیستن ، بەڵکو ئەوە کورد خۆیەتی بۆ داگیرکەر دەبێتە کۆیلە و وەک مەیمون سەمای بۆ دەکات ، هەرگیز مەڵێن دووژمن خاکی داگیر کردووین کاتێک دووژمن توانی بڕوا و هزر کەسایەتی تۆی داگیر کردبێ خاک چیە ؟
کاتێک تۆ کۆیلەی بیروباوەڕەکانی داگیرکەر بیت نیشتیمان مانای چیە ؟
تۆیەک دەریایەک خوێن بۆ ئازادی و سەربەخۆیی ببخشیە دووژمن و حەزت بە کۆیلە مانەوە بێت لە ژێر دەست عێڕاقی شکست خواردوو ئاخۆ چ ناوێک قابیل بە تۆیە ؟
نازانم ناوت بنێم چی ؟ جاش ، سیخور یان سۆزانی ؟ کارەساتە میللەتێک ئەو هەموو قوربانیەی داوە ئێستا لەناو ئەم میلەتەدا کەسانێک هەبن زۆر بێ شەرمانە ببچنەوە باوەشی عێڕاق ، عێڕاقێک کە دژی سەربەخۆیی میلەتەکەت بێت ، سەیرە خۆشیان بە دڵسۆزی یەک پارچەی عێڕاق دەزانن و شەرم ناکەن !!
هێشتاش کەسێک نیە بڵێ بەسە ئیتر سەردەمی کۆیلایەتی نەما کاتی سەربەخۆیی و ئازادیە کاتی دەرکردنی هەر کەسێکە کە باوەڕی بە عێڕاق و یەک پارچەیی ئەو وڵاتە بۆگەنە هەیە .