دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل: پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت

گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل رایگه‌یاند، پكشنینی كۆرۆنا له‌ ده‌روازه‌كه‌ به‌ پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

لە لێدوانێکدا، ئەمڕۆ هەینی،4_2_2022،کامی کەمال، گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل رای گەیاند : خەڵکی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، كه‌ لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مامەڵە دەکرێت،تەنیا ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرونایان وەرنەگرت بێت و راپۆرتی پێشوەختەی 48 کاتژمێری تێستی کۆرۆنایان نەبێت، لە دەروازەكه‌ پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.”

گوتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل راشیگەیاند،” بۆ پشكینی كۆرۆنا تەنیا (35) ھەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای بەرپرسیارەوە وەردەگیرێت.”

Back to top button