یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان: ئیدانەی سوکایەتیکردن بە شێخ عبدالقادری گەیلانی دەکەین
یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان لەبارەی بڵابوونەوەی دەنگی بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراق کە سوکایەتی بە کەسایەتی جیهانی ئیسلامی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەکات، ئیدانەی دەکات.”
لە ڕاگەیەنراوێکدا، یەکێتی زایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە :”دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی دەنگی لەنێو دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە تێیدا دەردەکەوێت بەرێوەبەرێکی گشتیی دیوانی وەقفی سوننی عێراقی لە قسەکانیدا وتەی ناشایستە و نەشیاو بەرامبەر ڕابەری تەریقەتی قادری و سیمبولی دیاری نێو کۆڕی دینداران و عالەمی ئیسلامی مەرحومی شێخ عەبولقادری گەیلانی دەکات”.
لە راگەیێندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو “یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەوڵ و هەڵوێستە نەشیاوە، وای دەبینین کە دیوانی وەقفی سووننی لە بەدواداچوون و گرتنەبەری رێگەی یاسایی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی و دڵنیاین بەئەرکی ئاسایی و یاسایی خۆیان هەڵدەستن، چونکە ئەم جۆرە هەنگاوانە خزمەت بەهیچ قەزیەیەک ناکات و کاردانەوەی خراپی بۆ دۆخی لێکنزیکی پێکهاتەکان و واقعی کۆمەڵگە دەبێت”.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەشلێ: “ئەم کارە دەبێتە مایەی نانەوەی پشێوی و شڵەقانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برینداربوونی هەستی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقە”.