موقتەدا سەدر یەكێتی بێهیوا كرد

سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر گوتی توییتەکەی سەدر سەبارەت بەکاندیدکردنی هۆشیار زێباری كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان مانای کشانەوەی سەدر نییە لەپشتیوانیکردنی.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “سەدر لە ڕێگەی تویتەرێکەوە ویستی نیشانی بدات کە هیچ گومانێک لە نێوان لایەنەکاندا نییە سەبارەت بە توانای زێباری.

گوتیشی: “ئەم ڕێنماییە بۆ کوتلەی سەدر دەردەکرێت، بە دەنگدانی تایبەت بە کاندیدی سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و هیچ گۆڕانکارییەک لەم هەڵوێستە نیە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button