بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كۆنگره‌ی 12مینی خۆی ساز ده‌كات
کۆنگرەی 12ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری 639 کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، 18 کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و 37 کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، پێنجی کانوونی دووەمی 2022، کۆنگرەی 12ھەمینی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستان، بە بەشداری 639 کەس دەستی بەکارەکانی کرد و كه تیاییدا یه‌ك كه‌س خۆی بۆ پۆستی رابه‌ری گشتی، 18 کەس بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان و 37 کەسیش بۆ ئەنجوومەنی شوورا خۆیان بەربژێر کردووە.
له‌كۆی 639 كه‌سی به‌شداربوو، 125 ئافره‌تن و، له‌كۆی 18كه‌سی به‌ربژێر بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، نۆ كه‌س ده‌رده‌چن و، له كۆی 37 به‌ربژێری ئه‌نجوومه‌نی شورا، 24 كه‌سیان ده‌رده‌چن.
له ماوه‌ی رابردوودا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان 11 كۆنگره‌ی ساز كردووه، له دوای كۆنگره‌ی 10 عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز بووه‌ته رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه و تا ئێستا رابه‌ره، به‌ڵام له كۆنگره‌ی 12 خۆی هه‌ڵنابژێرێته‌وه، ئه‌ندامان و ناڕه‌زاییه‌كانی حزبه‌كه‌ش پێیان وایه هۆكاری لاوازبوونی حزبه‌كه بۆ ئه‌دای حزب و خودی رابه‌ری بزووتنه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2018 هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو پێكه‌وه به یه‌ك لیست به‌شدارییان كرد