کەشناسی هەرێم : به‌فرو باران ده‌بارێت

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌ممه‌، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەش و ھەوای سبەی  یه‌كشه‌ممه‌وه‌، كەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەكات، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە.

Back to top button