سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەكات

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ، ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ڕۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هومام حموودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

Back to top button