ئەردۆگان ڕایگەیاند ئامادەن گازی ئیسرائیل لە تورکیاوە هەناردەی ئەورووپا بکەن

 

لە کاتێکدا وادەی سەردانی سەرۆککۆماری ئیسرائیل بۆ تورکیا نزیک بۆتەوە ، ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێخۆشکەرە بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی لە گەل ئیسرائیل .

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند هاوکاری دوولایەن لە بواری بەرهەمهێنانی ” وزە ” تەوەری سەرەکی دانووستانەکانی نێوانمان دەبێت لە گەڵ ئیسرائیل ، لە ئیستاشەوە ڕایدەگەێنین تورکیا ئامادەیە “گاز ” ی ئیسرائیل هەناردەی ئەورووپا بکات .

هاوکاتیش لە لێداوانی ئەمرۆی خۆیدا ، ئەردۆگان گوتی : دەتوانین بۆ دابین کردنی سووتەمەنی تورکیا ” گاز ” لە ئیسرائیل بکڕین و لە خاکی وڵاتەکەشمانەوە بۆیان هەناردەی ئەورووپا بکەین .

وابڕیارە مانگی داهاتووە ڕەجەب تەییب ئەردۆگان خانەخوێی ” ئیسحاق هرتزوگ ، سەرۆک کۆماری یسرائیل بێت .

 

ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە ئەردۆگان  رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەدا  لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، پێشنیاری کردووە بۆ هاوکاری دوولایەنە لە بواری کڕین و هەناردەی گازو وزەی هەرێمی کوردستان

 

جێگەی ئاماژەیە ڕاکێشانی بۆڕی هەناردەی گازی ئیسرائیل بۆ ئوردەن چەند ساڵ پێشتر دەستی پێکردبوو، لە سەرەتای ساڵی 2020 ، هەناردەکردنی دەستی پێکرد .

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا

Back to top button